ڤیدیۆ… ژنە پۆلیسێکی هاتوچۆ بە کۆرپەکەیەوە کاری رێکخستنی شەقامەکان دەکات

0
303

SNN

ژنە پۆلیسێکی هندی پاش تەواوبوونی مۆڵەتی دایکایەتییەکەی، ناتوانێت دەستبەرداری کۆرپەکەی ببێت و بەهۆی کۆرۆناوە رازی نابێت لە هیچ دایەنگایەک دایبنێت، بۆیە بە ناچاری لەگەڵ خۆی دەیباتە سەر کار.

ئەو ژنە پۆلیسە کە ناوی پریانکایە، کارمەندی هاتوچۆیە لە شاری چاندیگارە لە ویلایەتی هاریانا، دەڵێت: “کرۆنا دایەنگە و باخچەکانی پەکخستووە، بۆیە منیش ناتوانم مناڵەکەم لەوێ دابنێم”.

بینینی ئەو پۆلیسە و کۆرپەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هندستان دەنگیداوەتەوە و بە تەوسەوە خەڵک سەیری ئەو دۆخەی پریانکا دەکەن.

ناوە ناوە کۆرپەکەی پریانکا بێزار دەبێت لە ئەرکەکەی دایکی و سەرخەوێک دەشکێنێت، کە تەمانی تەنیا 5 مانگە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this