روانگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە ساڵی 2016ەوە تورکیا دەوڵەتی یاسا نییە

0
156

SNN

روانگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت: “حکومەتی تورکیا سوودی لە کودەتاکەی ساڵی 2016 وەرگرتووە بە مەبەستی دەمکوتکردنی نەیارانی خۆی”.

روانگەکە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لەڕێگەی ئۆنلاینەوە رایگەیاندووە “تورکیا لە ساڵی 2016ەوە بە دەوڵەتێکی قانونی ئەژمار ناکرێت و پرسی دادوەریی قۆرخ کردووە”.

یافوز ئیدین کە دادوەرێکی تاراوگەیە و تورکە، دەڵێت: “پێش کودەتاکە ئاکەپە و حکومەتەکەی هەوڵی دەرکردنی هەزاران دادوەریان داوە و لە کارەکانیان دوور خرابوونەوە”.

وتیشی: “لە ئێستادا 500 دادوەر لە زیندانەکانی تورکیادا بەندن، ئاشکراشیکردووە “لە شەوێکدا وەک دادوەر نووستین و بەیانی کە هەستاین بە تیرۆریست ئەژمار کراین”.

رۆژی 15ی تومموزی ساڵی 2016 کودەتایەکی شکستخواردوو لە تورکیا روویدا و 250 کەس کوژران، هاوکات حکومەتەکەی ئەردۆغان فەتحوڵا گولەنی بە ئەنجامدەری کودەتاکە تۆمەتبار کرد کە بزوتنەوەیەکی نەیاری هەیە و لە ساڵی 1999 ەوە لە ئەمریکا دەژی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this