هادی عامری ” گفتووگۆی نیشتمانی کە کازمی داوای کردبوو، بەبێ ئەنجامدانی دوو کار بێسوودە”

0
423

SNN

هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری پاش ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆکوەیزرانی عێراق داوای گفتووگۆی نیشتمانی کرد لە سەرجەم لایەنەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو گفتووگۆیە هیچ سودێکی نابێت تا خاکی عێراق سەروەری تەواوی خۆی بەدەستنەهێنێت و تەواوی هێزە بیانییەکان لە عێراق نەکرێنە دەرەوە.

لە 8ی ئازاردا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای “گفتووگۆی نیشتمانی” لە سەرجەم لایەن و کەسایەتییەکانی عێراق کرد لە پێناوی بەرژەوەندی وڵات و سەروەری خاک و ئەمنیەتی.

هەرێمی کوردستان یەکەم شوێنبوو کە پاڵبشتی خۆی بۆ پەیامەکەی کازمی دوباتکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، موقتەدا سەدر و عەمار حەکیم و یەکێتی ئەوروپا و بەشێکی زۆری لایەنە عێراقییەکانیش بە مەرجەوە بەشداری لە گفتووگۆی نیشتمانیدا دەکەن وەک ئەوەی کە موقتەدا سەدر داوایکرد و وتی “دەبێت گفتووگۆکە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بێت و ئەندامانی حزبی بەعس و رێکخراوە تیرۆرستییەکان بەشداری تێدا نەکەن” هەروەها و هادی عامریش دەڵێت دەبێت هێزە بیانییەکان بکرێنە دەرەوەی خاکی عێراق و سەروەری تەواوی بەدەستبهێنرێت بۆ خاکی عێراق پاشان بەشداری دەکەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this