بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: دۆخی کۆرۆنا بەمجۆرە بێت دەتوانرێت ئاهەنگەکانی نەورۆز بکرێت

0
255

SNN

د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “پێمانوایە به‌شی زۆری ئێستای تووشبووان له‌جۆره‌ گۆڕاوه‌كه‌یه”..

دەشڵێت: “‌ئه‌گه‌ر كۆنه‌كه‌شی بێت و شه‌پۆلێكی دیكه‌ بێت، ئێمه‌ پێشبینیمان ده‌كرد كه‌ ئه‌مه‌ ورده‌ ورده‌ زیاد بكات به‌تایبه‌تی له‌مانگی سێ و زیاتر له‌ناوه‌ڕاستی سێ به‌دواوه‌ به‌ته‌واوه‌تی زیادبوونه‌كه‌ به‌رچاوده‌بێت”.

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاندووە “هێشتا نەگەیشتووینەتە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، بەڵام دەبێت ڕاگرتنی هاتوچۆ لەگەڵ شارەکانی تری عێراق بەردەوام بێت”.

سەبارەت بەوەی ئەمساڵ بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە ئایا ئاهەنگەکانی نەورۆز ئەنجامدەدرێت؟ د. ڕەهێڵ فەرەیدون وتی: “وەک بۆچوونی خۆم دۆخەکە بەمجۆرە بێت، دەتوانرێت ئاهەنگەکانی نەورزۆ بکرێت ئەگەر ڕێژەکە زیاد نەکات”.

راشیگەیاند “ئاهەنگ و مەراسیمەکانی نەورۆز ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئەمساڵ ببێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ نه‌بێت، وەک بۆچوونی خۆم ئاوا بێت ده‌توانین بیكه‌ین، به‌ڵام زیاتر بێت به‌ڕاستی ئه‌وكاته‌ نه‌خێر مه‌ترسیدار ده‌بێت و ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری، مه‌رج نییه‌ ئەم هەفتەیە ئه‌و بڕیاره‌ بدرێت، له‌وانه‌یه‌ له‌دوای هه‌فته‌یه‌كی تریش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت و بڕیاری كۆتایی بدرێت، چونكه‌ ڕۆژانه‌ بارودۆخه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. “

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this