“راگرتنی هاتووچۆ لەگەڵ ئێران بۆ هەفتەيەک درێژکراوەتەوە”

0
199

SNN

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رايگەياند: “لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەئەمڕۆ پێنجشەممەوە بۆماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “تا هەفتەیەکی دیکە رێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی رێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێم بکەن”.

لە رۆژی 21ی شوباتەوە دەروازە سنورييەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتی ئیران بەڕووی گەشتياريدا داخراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this