دانیمارک کوتانی بە ڤاکسینی ئەسترازینیکا راگرت

0
475

SNN

بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا کە لەسەر چەند کەسێک دەرکەوتبوون، دانیمارک بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەی راگرت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دانیمارک رایگەیاند: دوای ئەوەی ڤاکسینی ئەسترازینیکا بۆ هاووڵاتیانی دانیمارک بەکارهێندرا، ژمارەیەک کەس تووشی خەستبوونی خوێن بوون کە یەکێکە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە، بەهۆی ئەوەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئەو وتەبێژە وتوویەتی:  تا ئێستا دڵنیا نەبووینەتەوە کە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسە ڤاکسینەکەیە یان نا، و هێشتا زووە ئەو وەڵامەمان دەستبکەوێت. ب
لەلایەکی دیکەوە نەمسا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی راگرتووە و چاوەڕوانی دەزگای تەندروستی یەکێتی ئەوروپا دەکات وەڵامیان بداتەوە سەبارەت بەوەی ئایا پەیوەندی لە نێوان خەستبوونەوەی خوێن و بەکارهێنانی ئەو جۆرەی ڤاکسین هەیە یاخود نا.
کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئەو ڤاکسینە رەتیدەکاتەوە ڤاکسینەکە مەترسیداربێت و دەڵێت: “مەرجی سەلامەتی لەلای ئێمە کاری لەپێشینەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this