وەزارەتی ئەوقاف: لە نوێژی هەينيدا رێنماييە تەندروستييەکان جێبەجێبکەن

نوێژی هەینی
SNN
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاينی هەرێم داوای لە مامۆستایانی ئاینی و نوێژخوێنان کرد لە نوێژی هەينيدا رێنماييە تەندروستييەکان جێبەجێبکەن.
وەزارەتی ئەوقاف لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لەئێستادا نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندایە، داوا لەمامۆستايانی ئاينی و نوێژخوێنان دەکەین کە ھەوڵی جدی بدەن بۆجێبەجێ کردنی رێنمایيە تەندروستیکان، لەبەستنی ماسک و رەچاوکردنی دووری نێوانتان و پاراستنی پاک وخاوێنی بەگشتی”.
راشيگەياند: “بۆئەوەی بتوانین بەکەمترین زیان لەو نەخۆشیە دەرچين و ھاوڵاتیانمان بپارێزین، پێویستە ھەموومان ھاوکارو یارمەتی دەربین”.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 361 توشبووی نوێ بە ڤايرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و پێنج کەسيش گيانيان لەدەستداوە و 134 کەس چاکبونەتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شارەزوورییەكان دەبنە خاوەنی گەورەترین پاسكیل
2020-08-28 -
كێ دەبێتە پارێزگاری نوێی هەولێر
2020-12-24
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17