عێراق: 111 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون و 62 تووشبوو چاكبوونه‌وه‌

0
290
به‌ڕێوه‌چوونى رێكاره‌كانى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا | فۆتۆ: AFP /Haidar Hamdani

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆناى له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 111 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون، 62 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و هیچ كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه‌، “111 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركراون به‌مشێوه‌یه‌: 70 حاڵه‌ت له‌ به‌غدا، 33 حاڵه‌ت له‌ به‌سره‌، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ واست، پێنج حاڵه‌ت له‌ میسان، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ نه‌ینه‌وا، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ سلێمانى”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌باره‌ى ئاماره‌كانى چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هیچ حاڵه‌تێكى گیان له‌ده‌ستدان تۆمارنه‌كراوه‌ و 62 تووشبوو ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ به‌مشێوه‌یه‌: 33 كه‌س له‌ به‌غدا، 14 كه‌س له‌ به‌سره‌، چوار كه‌س له‌ كه‌ربه‌لا، سێ كه‌س له‌ كه‌ركوك، شه‌ش كه‌س له‌ مووسه‌ننا، دوو كه‌س له‌ زیقار”.

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا ئێستا 3 هه‌زار و 143 كه‌س له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 115 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2 هه‌زار و 28 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا هه‌زار كه‌یسى چالاك بوونى هه‌یه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this