وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕيارێکی دەرکرد

0
518

SNN

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌ی به‌هه‌مان خشته‌ی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌ركه‌سێكیش ده‌مامك نه‌به‌ستێت، به‌بڕی 20 هەزار دینارغه‌رامه‌ ده‌كرێت.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “بڕیاردراوه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی بڕگه‌ی دوه‌می راپۆرتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سه‌باره‌ت به‌ خوێندن و پشووه‌كان كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی، پۆلی 12ی ئاماده‌یی و په‌یمانگاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌شێوازی خوێندنی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن، قوتابخانه‌ حكومی و ناحكومیه‌كان (قۆناغی یه‌ك تا 11ی بنه‌ڕه‌تی)، ئه‌و قۆناغانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ی نوسینه‌كانیان ئه‌نجامداوه‌ پشو وه‌رده‌گرن تا 25ی ئازار و ئه‌و قۆناغانه‌ی تا ئێستا له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ی نوسینه‌كانیان ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌چنه‌ قوتابخانه”‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: “هه‌موو شوێنه‌ گشتیه‌كان وه‌ك ماركێت و رێستۆرانت و شوێنه‌ بازرگانیه‌كان نابێت رێگه‌ بده‌ن به‌چوونه‌ ژوره‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌بێ ده‌مامك و به‌پێچه‌وانه‌‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ و خاوه‌نه‌كه‌شی به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت”.

ئەوەش هاتووە: “هه‌ركه‌سێك ره‌چاوی به‌ستنی ده‌مامك نه‌كات به‌بڕی 20 هەزار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌  له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پێویسته‌ ده‌مامك ببەستن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌بڕی 50 هه‌زاردینار غه‌رامه‌ ده‌كرێن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this