کازمی و حەلبوسی بانگهێشتی شێخی ئەزهەر دەکەن بۆ عێراق

0
375

SNN

ئەمڕۆ هەینی، دواینی وەقفی سونی عێراقی رایگەیاند: هەریەکە لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی شێخی ئەزهەر ئەحمەد تەیب-یان کردووە بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

لە راگەیەندراوەکەی دیوانی وەقفی سونیدا هاتووە، لەسەر داوای کازمی و حەلبوسی بانگێشتی شێخی ئەزهەر کراوە بۆ عێراق کە خاکی بێشکەی پێغەمبەران و زەوی شارستانێتییەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا شێخی ئەزهەر دڵخۆشی خۆی بۆ ئەم بانگهێشتنامەیەی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نامەیەی کە ئاراستەی کراوە بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات، پەیامی ئاشتی و نیەت پاکی عێراق پیشان دەدات بەرامبەر ئەزهەری پیرۆز، لەگەڵ ئەوەشدا شێخی ئەزهەر بەردەوام تامەزرۆی ئەوەیە سەردانی عێراق و گەلە بەخشندەکەی بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this