وەزیری کۆچ و کۆچبەران ” هێشتا37 هەزار خێزانی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان ماون”

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچنەرانی عێراق
SNN
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لەکاتی ئێستادا لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار خێرانی ئاوارەی لە خۆی گرتووە و ئەمە لە کاتێکدا کە رێککەوتنێک لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە بۆ ئەوەی بە رێژە ئەو خێزانانە بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان.
لە سەردانەکەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ کەمپی ئاوارەکانی عەربەت لە سلێمانی و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد: سەردانەکەمان بۆ ئەوەیە کە کێشەی ئاوارەکان چارەسەر بکەین و ئەو رێگریانە کۆتایی پێبێنین کە ناهێڵن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، لە ماوەی رابردووشدا توانیومانە 70 خێزان بگێڕینەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای نەمانی مەترسی تیرۆر.
ئیڤان ئەوەشی روونکردەوە، حکومەتی هەرێم رەزامەندی دەبرێوە کە تەواوی ئاوارەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگەرێنێتەوە شوێنەکانی خۆیان و ئێمە سوپای ئەم میوادارین و هاوکارییەیان دەکەین، هەرێم و ناوەندیش لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە ئاوارەکان بگڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و بۆ ئەم کارەش پێویستە تەواوی وڵاتانی جیهان هاوکارمان بن.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17