سەرۆکایەتی تورکیا: سەبارەت بە پولەکە وەڵاممان لە بەرپرسانی هەرێم وەرگرتووە

0
600

SNN

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند: سەبارەت بەو پولەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەرکراوە، کونسوڵی گشتی تورکیا پەیوەندی بە بەرپرسانی هەرێمەوە کردووە و ئەوانیش پێیان راگەیاندووین “دەرکردنی پولەکە یاسایی نییە”.

ئیبراهیم کاڵن راشیگەیاند: دەبێت دەستبەجێ هەڵەی دروستکردنی ئەو پولە ڕاستبکرێتەوە، هۆشداریشیدا لەوەی “تورکیا وەڵامێکی توندی هەرێم بداتەوە”.

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئەو پولەی بە “بێ رێزی بەرامبەر بە تورکیا” وەسفکردووە.

ئەو پولەی کە بەرپرسانی تورکیا لەسەری هاتوونەتەدەنگ، وێنەی پاپایە لەبەردەم نەخشەی کوردستانی گەورەدا کە لە کاتی سەردانەکەی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان دیزاینکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this