چەندین وڵات ئەو جۆرەی ڤاکسینی کۆرۆنایان قەدەغەکردووە کە دەگاتە عێراق

SNN
ئەمڕۆ وڵاتی تایلەند، بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا-ی دژ بە کۆرۆنای قەدەغەکرد ئەوەش بەهۆی مەترسی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەو ڤاکسینە لەسەر بەکارهێنەرانی.
میدیا جیهانییەکان دەڵێن، ژمارەی ئەو وڵاتانەی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا رادەگرن یاخود قەدەغەدەکەن روو لە زیادبوونە، دوێنێ دانیمارک بەکارهێنانی ئەو جۆرەی ڤاکسینی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگرت، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی ڤاکسینەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک کەسی دیکەش تووشی خەستبوونەوەی خوێن بوون.
لەلایەکی دیکەوە نەمسا و ئیتاڵیا بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینیکایان راگرتووە تا ئەوکاتەی کە دڵنیادەبنەوە لە مەترسییەکانی.
هاوکات نەرویج، ئایسلەندا، بولگاریا، لوکسەمبێرگ، ئیستۆنیا، لیتوانیا، لاتیڤیا لە ئەوروپا بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەیان قەدەغەکردووە.
سەرباری مەترسییەکان، ئاژانسی تەندروستی ئەوروپی لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی: “هیچ ئاماژەیەک نییە کە ڤاکسینەکە ببێتەهۆی خەستبوونەوەی خوێن”.
کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئەو ڤاکسینەش دڵنیایی داوە لەوەی “کاری لەپێشینەییان سەلامەتی ڤاکسینەکەیە”.
ئەمە لەکاتێکدایە سەیف بەدر وتەبێژەی وەزارەتی تەندروستی عێراقی رایگەیاند: پێنج رۆژی دیكە زیاتر لە یەک ملیۆن ڤاکسینی جۆری ئەسترازینیكا دەگاتە عێراق.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەکاری رووداوەکەی گوندی گورگەچاڵ لەکەرکوک
2020-05-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17