لە هەولێر تەرمی پیاوێک لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە

0
619

SNN

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: تەرمی پیاوێک لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گوللەی پێوەیە.

ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی / بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکراوەتەوە بەبوونی تەرمێک، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا تەرمی پیاوێک بە ناوی (علی صباح سوار)، تەمەن (29) ساڵ بە کوژراوی کە شوێنەواری (3) گوللەی بە جەستەیەوە لە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا شاردراوەتەوە.

تیمەکانی بۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری سەرەکی تاوانەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this