ژووری بازرگانی سلێمانی: جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بەغدا زیانی پێگەیاندووین

0
192

SNN

سەرۆكی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: پێویستە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەبڕیارەکانی بەغدا، دەشڵێت: ئەو بڕیارانەی لەوێ دەردەچن لێرە كاریان پێناكرێت، ئەوەش زیان بەهەرێمی كوردستان‌ و جوڵەی بازرگانی دەگەیەنێت.

سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی بە رۆژنامەی بازرگانی ‌و پیشەسازی راگەیاندووە: لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیار لەسەر ئەوە دراوە ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو لەدوبەی چاك نەكرێت ‌و هاوردە نەكرێت، دەشڵێت، بەمەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشكاوی هاوردەبکرێن لەناو عێراقدا چاك بكرێن، بەوەش خەڵكانێکی زۆر لە تەكەنەچی‌ و بۆیاغچی‌ و شۆفێر سودی لێدەبینن.

ئاماژەی بەوەشداوە: “پێویستە هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو بڕیارانە بێت کە لە عێراقدا دەردەچن و بیانخاتە جێبەجێكردنەوە، ئەگەر نا گەورەترین زیان بە کەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی و بازرگانان دەگەیەنن.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، حكومەتی عێراقی بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین كاڵا‌ و بەرهەمی جۆراوجۆری داوە، لەوانەش مریشكی بەستوو، مریشكی پارچە پارچە و زیندوو، ماسی، هێلكە‌ و چەندانی تر، کە بە پێویستی دەزانێت حکومەتی هەرێمیش پابەندبێت.

باسی لەوەشکردووە: پێویستە بەزووترین كات لیژنەیەك بۆ هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا پێكبهێنرێت و بەرچاوروونیان هەبێت و راو بۆچوونی یەكتر وەربگرن ئەو بەرهەمانەی هەرێم کە هەناردەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێن وەکو هاوشێوەی ئێرانی ئەژمار نەکرێن.

دەشڵێت: “بازاڕی عێراق بازاڕێكی گەورەیە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانمان، ئێستا هەموو وڵاتانی دنیا بەدوای هەلی كاردا رادەكەن، ئێمە كە دەرفەتێكمان لەبەردەمدایە با لەدەست خۆمانی نەدەین.”

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this