عەبادی: ئامادەم خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەڵبژێرمەوە

0
260

SNN

حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند: ئامادەم خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید بکەمەوە بە مەرجێک سەرجەم لایەنەکان پشتیوانیم بکەن.

حەیدەر عەبادی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراق دەڵێت: لە 4 ساڵی لێپرسراوێتیی خۆمدا وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەركەكانم بە باشترین شێوە جێبەجێكردووە.

وتیشی: بەداخەوە بەهۆی ئەوەی لایەنەكان لێم رازی نەبوون، رێگەیان نەداوە ئەو پۆستە جارێكی تر وەربگرمەوە.

حەیدەر عەبادی جەختیکردەوە كە ئەو ئامادە جارێكی تر پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراق وەربگرێتەوە بەمەرجێك سەرجەم لایەنەكان پشتیوانی بكەن .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this