عێراق دوو ملیۆن ڤاکسینی دیکە لە چین دەکرێت

0
179

SNN

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە فەرمی داوا لە وڵاتی چین دەکات کە دوو ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکەی چینی بۆ عێراق ئامادە بکات و چینیش بە داواکارییەکەی عێراق قایل بووە و بڕیاریداوە ئەو ژەمە ڤاکسینەی عێراق لێیانی دەکرێت بۆ مانگی نیسان بگاتە عێراق.

عێراق ئەو ڤاکسینەی کە لە چینی دەکرێت لە جۆری “سینۆفارم”ە رۆژی 2ی ئەم مانگەش چین 50 هەزار ژەمە ڤاکسینی بە دیاری بە عێراق بەخشی لە لەو بڕە پێنج هەزار بەر عێراق کەوت، ئەم داوایانەشدا لە میانی پەیوەندییەکى تەلەفۆنی فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەی عێراق، لەگەڵ وانگ ییى هاوتا چینیەکەیدا پتەوکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان هەردوو وڵات و رۆڵى کۆمپانیا چینیەکان لە عێراقدا باسکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this