“رۆژی دووشەممە گفتووگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ناکرێت”

0
385

SNN

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: هەولێک هەیە بۆ ئەوەی رۆژی دووشەمە پرۆژە یاسای بودجە بچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بە بڕوای من لە کاتی ئێستادا پرسی دادگای فیدڕاڵی هەیە کە پێویستە پێش بودجە یەکلای بکرێتەوە، بۆیە رۆژی دووشەمە گفتووگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ناکرێت.

دەربارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەحمەدی حاجی رەشید بە SNNی راگەیاند: لە ماوەی رابردوودا هیچ جارێک وەک ئەمجارە قسەی جدی و کاریگەر لەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغدا نەکراوە، بەتایبەتی لەسەر دابینکردنی پشکی هەرێم لە بوجەی 2021ی عێراق، پێویستە حکومەتی هەرێم و ناوەند بگەنە رێککەوتن و تاکە رێگەش بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم لەم تەنگەژە ئابوورییەی کە تێی کەوتووە بریتییە لە رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا.

دەربارەی “گفتووگۆی نیشتمانی” کە مستەفا کازمی لە 8ی ئازاردا بۆ لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراقی پێشنیارز کرد، ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی” ئەو گفتووگۆیەی کە کازمی پێشنیازی کردووە تەنیا بۆ خۆ دزینەوەیە لەو کێشانەی کە ئێستا لە عێراقدا بوونی هەیە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی بەغدا ئەوەشی ئاشکراکرد: گەر حکومەتی هەرێم پشت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ببەستێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا رێکنەکەوێت ئەوا هەڵەیەکی گەورە و ستراتیژی دەکات، چونکە لە ماوەکانی رابردوودا و لە ئێستاشدا هاووڵاتیانی هەرێم باجی فرۆشتنی نەوتی سەربەخۆ دەدەن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this