سەرۆککۆماری پێشووی بۆلیڤیا بەتۆمەتی خیانەت دەستگیر کرا

0
324

SNN

ئیدواردۆ دیل کاستیلۆ وەزیری ناوخۆی بۆلییا رایگەیاند “جانین ئانیز سەرۆکی پێشووی وڵاتیان بە تۆمەتی خیانەت و گەندەڵی پیلانداڕشتن بۆ کاری خراپ دستگیر کردووە”.

وەزیری ناوخۆی بۆلیڤیا لە تویتەری خۆی نووسیوێتی: “دەمەوێت بە هاووڵاتیانی خۆمان رابگەیەنم کە سەرۆکی وڵات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە”.

لای خۆیەوە ئەو ژنە سەرۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی ئەوەیکردووە کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی کودەتا تۆمەتبارم کە لەراستیدا ئەوە نیازی من نییە و من بەشدار نیم لەکارێکی وادا.

پێشتر داگای ئەو وڵاتە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ سەرۆک و وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی پێشوو دەرکردبوو بە تۆمەتی پارە خواردن و پیلانداڕشتن و کاری خراپ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this