جوتیارانی عێراق داوا دەکەن چیتر لە سنوورەکانی هەرێمەوە بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردە نەکرێت

عەلوەی سلێمانی
SNN
تاڵب محەمەد سەرۆکی سەندیکای جوتیارانی پارێزگای دیوانییە، ئەمرۆ شەممە 13 ئازار داوایەک ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن کە رێگری بکات لە هەرێم بەرهەمی سەوزە و میوە لە وڵاتانی دراوسێ بێنن بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆی ساغ ببێتەوە.
تاڵب بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: هەرێم پابەند نابێت بە بڕیارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ هێنانی بەرهەمی سەوزە و میوە لە وڵاتانی دراوسێوە، ئەمەش وا دەکات زیان بە بەرهەمی ناوخۆی عێراق بگات و لە بازاڕەکاندا ساغ نەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بازاری عێراق نوقم بووە لە بەرهەمی سەوزە و میوەی وڵاتانی دراوسێ کە لە رێگەی هەرێمەوە دێتە ناوەوە، بۆیە داوا دەکەین کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریك دەربکەن تا دەروازە سنوورییەکان بۆ هاوردەکردنی سەوزە و میوە لە هەرێم بەڕووی وڵاتاندا دابخات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دۆسێیەکی تاوانکاریی لەسەر ترەمپ کرایەوە
2021-02-10 -
لە ئێرانەوە چیمەنتۆ هاوردەی هەرێم دەکرێت
2021-01-31 -
“عێراق پەنا بۆ خەرجكردنی بودجەی 12ی دەبات”
2020-12-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17