بەراورد بە دوێنی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم کەميکردووە

0
284

SNN

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 60 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە و چور کەس گيانيان لەدەستداوە و 107 کەسيش چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رايگەياند: ” ژمارەی توشبووان  60کەسە بەجۆرێک، لە هەولێر42کەس، سلێمانی 4 دهۆک 11 گەرمیان سێ کەس توشوی ڤایرۆسەکە بوون”، بەپێی ئامارەکەش بەراورد بە دوێنی ژمارەی توشبوان کەميکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: “107 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە، لە هەولێر 62 کەس، سلێمانی شەش، دهۆک 28 کەس، هاوکات، لە هەرێمی کوردستان،چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە”.

دوێنێ وەزارەتی تەندروستی هەرێم رايگەياند: “لە ماوەی 24 کاتژمێردا 366 کەس توشی کۆرۆنا بوون و دوو کەس گيانيان لەدەستداوە و 156 کەسيش چاکبونەتەوە”.

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، 112هەزار و 303 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات 105 هەزار و  296 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 557 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this