سەمیر هەورامى: دیارنیە کەى شاندى هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا

0
322

SNN

وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە SNNی راگەياند: “هێشتا دیارنیە کەى شاندى هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەى جارێکى دیکە بچینەوە بۆ بەغدا و گفتوگۆکانى نێوان هەرێم و بەغداش بەردەوامە”.

سەمیر هەورامى، وتەبێژى قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە SNNی راگەیاند: “شاندى حکومەت ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر پرۆژە یاساى بودجەى عێراق و پشکى هەرێم لە بودجەدا”.

وتیشى”ئەگەرچى ئێستا لە هەرێمى کوردستانین بەڵام بەردەوام لەسەر هێڵین و چاودێرى بەڕێوەچوونى کارەکانى لیژنەى دارایى و لایەنە سیاسیەکان دەکەین لە بارەى بودجەوە”.

ئاماژەى بەوەشکرد: “هێشتا رۆژى گەڕاندنەوەى شاندى هەرێم بۆ بەغدا دیارى نەکراوە بەڵام شاندى هەرێم ئامادەیە بۆ گفتوگۆکان لەسەر بودجەى ساڵى 2021”.

چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رۆژى دووشەممەى دیارى کرد بۆ ئەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساى بودجە بدات.

بەڵام ئەمڕۆ ئەحمەد حاجى رەشید، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە SNNی راگەیاند: “بە ئەگەرێکى زۆرەوە رۆژى دووشەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەياسای بودجە نادرێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this