“دوبەی دەکرێتە شارێکی نموونەیی لەرووی سەوزاییەوە”

0
423

SNN

بەگوێرەی ماستەرپلانێک، تا ساڵی 2040رێژەی سەوزایی لە شاری دوبەی بۆ 60% بەرزدەکرێتەوە، حاکمی دوبەی رایگەیاندووە: “دوبەی دەکەنە شارێکی نموونەیی لەرووی سەوزاییەوە.
رۆژنامه‌ی روئیای ئیماراتی لەسەر زاری شێخ محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم، حاکمی دوبەی بڵاویکردەوە، 60% دوبه‌ی ده‌كات‌ بە سه‌وزایی، بەجێبەجێکردنی ئەو پلانەش رێژەی چالاكییه‌ ئابوری و خۆشگوزەرانییەکان لە ئیمارات دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاده‌كات و به‌درێژایی هه‌موو كه‌ناراوه‌كانی وڵات پشتێنه‌ی سه‌وزایی به‌ رێژه‌ی 400% زیاد ده‌بێت.
حاکمی دوبەی رایگەیاندووە: “ده‌ستمان كردوە به‌ دانانی بناغه‌ی پلانێكی نوێ و شار‌ستانی له‌ دوبه‌ی، بەپێی ئەو پلانەش تا ساڵی 2040، 60%ی ئه‌و شاره‌ ده‌بێته‌ سه‌وزایی، ئامانج لەو پلانه‌ بۆ ئه‌وه‌یە کە دوبه‌ی ببێته‌ باشترین شار له‌ جیهاندا و ئەم پڕۆژەیەش به‌ چه‌ند قۆناغێك تەواو دەبێت”.
بە جێبەجێکردنی ئەو پلانە رێژەی چالاكییه‌ ئابوری و خۆشگوزەرانییەکان لە ئیمارات دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاده‌كات و به‌درێژایی هه‌مو كه‌ناراوه‌كانی وڵات پشتێنه‌ی سه‌وزایی به‌ رێژه‌ی 400% زیاد ده‌بێت.
یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەو پلانە، خۆئامادەکردنە بۆزیادبوونی رێژەی دانیشتووان و گەشەکردنی ئابووری لە دوبەی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this