“پڕۆژە ياسای بودجە لە بەرنامەی دانيشتنی پەرلەماندا نييە”

0
171

SNN

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرچاوە عیراقييەکانيش باس لەوە دەکەن “پرۆژە ياسای بودجە نەخراوەتە بەرنامەی کاری دانيشتنەکەوە”.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رايگەياند: “خشته‌ی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ده‌نگدان و ته‌واوكردنی پرۆژه‌یاسای دادگای فیدڕاڵی”.

هاوکات، ماجید تەمیمی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی عێراقی راگەياندووە: “کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021ـی تێدا نییە، بەڵکو بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو ماددانەی دادگای فيدڕاڵی کەدەنگی لەسەر نەدراوە”.

دوێنێش ئەحمەد حاجى رەشید، ئەندامى ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بە ئەگەرێکى زۆرەوە رۆژى دووشەممە دەنگ لەسەر پڕۆژەياسای بودجە نادرێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this