بەشير حەداد: بەمنزيکانە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

0
223

SNN

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رايگەياند: “دانيشتنی سبەينێی پەرلەمانی عێراق تايبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر مادەکانی دادگای فيدڕاڵی”، دەشڵیت “پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژەياسای بودجە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات”.

بەشير حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “پرۆژەياسای بودجە پێويستی بە دانيشتنێکی تايبەت دەبێت چونکە ئەو مادانەی ماونەتەوە لە پڕۆژەياسای دادگای فيدڕاڵی دەنگی لەسەر بدرێت کاتی پیويستە”.

دەشڵێت “حکومەتی هەرێم و نوینەرانی کورد لە بەغدا بە هەموو ئەو بژاردانە رازين کە لەسەر هەرێم پێشکەشدەکرێت بەمەرێجێک ئەو بژاردانە دەستوری بێت”.

وتيشی “بەهيچ جۆرێک پشکی هەرێم لە پڕۆژەياسای بودجەدا رێگرنييە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەياسای بودجەی عێراق بەڵکو کێشەی ديکە هەيە لەنێوماڵی شيعە، هەندێک لايەن دەيانەوێت پڕۆژەياساکە ببەستنەوە بە پڕۆژەياسای دادگای فيدڕاڵی، هەندێک لايەنيش دەيانەوێت کیشە بۆ حکومەتەکەی کازمی دروست بکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this