لە ساڵی 2020 دا 65 رۆژنامەنووس کوژراون

0
449

SNN

یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت “لە هەموو جیهاندا لە ساڵی 2020دا 65 رۆژنامەنووس لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەرکیاندا کوژراون و دووچاری ئەشکەنجەش بوونەتەوە”.

راپۆرتێکی یەکێتییەکە ئاماژەی بەوەداوە “ژمارەکە لەساڵی پێشتر (2019) زیاتر بووە، بە 17 حاڵەتی کوشتن، هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ساڵی 1990ەوە 2680 رۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون”.

راپۆرتەکە باسی ئەوەشیکردووە کە وڵاتی مەکسیک مەترسیدارترین وڵات بووە بۆ رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2020 دا کە 14 رۆژنامەنووس و پەیامنێری تێدا کوژراوە.

دوای مەکسیک، ئەفغانستان دێت کە 10 رۆژنامەنووسی تێدا کوژراوە، ئینجا پاکستان بە 9 کوژراو و پاشان هندستان بە کوشتنی 8 رۆژنامەنووس، هاوکات لە فلیپین و سوریا 4 پەیامنێر و رۆژنامەنووس کوژراون و دوای ئەوانیش نەیجیریا و یەمەن دێن بە 3 کوژراو، لە عێراق و سۆماڵیش 2 کوژراو هەبووە.

بەپێی راپۆرتەکە، هەریەک لە وڵاتانی (بەنگلادیش و کامیرۆن، هندۆراس و پاراگوای، رووسیا و سوید)یشدا هەریەکە و رۆژنامەنووسێکیان تێدا کوژراوە.

ئەنتۆنی بیلانجەر ئەمینداری یەکێتیی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان دەڵێت “دەست نەپاراستنی گرووپە مافیاییەکانی ئەو وڵاتانە و کەمتەرخەمیی دەسەڵات لەو وڵاتانە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی کوشتنی رۆژنامەنووسان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this