وەزیری کۆچی عێراق: هیوادارم هەموو شارەکانی تری عێراق چاو لە سلێمانی بکەن

0
303

SNN

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پاش سەردانێکی بۆ پارێزگای سلێمانی، دەڵێت: “سلێمانی و خەڵکەکەی رێزێکی زۆریان لە ئاوارەکان گرتووە و داوا دەکەین پارێزگاکانی دیکەی عێراق چاو لە سلێمانی بکەن”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە ئیڤان جابرۆ وتیشی: “هاتووین کەمپەکانی ئاوارەکانی عێراق دابخەین و وەزارەتی کۆچ هەماهەنگیی باش لەگەڵ پارێزگای سلێمانی دروستدەکات لەمبارەیەوە”.

ئیڤان فایەق جابرۆ راشیگەیاند “تائێستاش لە هەموو ئەو کەمپانەی ئاوارەی تێدایە، سیاسییەکان دەستتێوەردانی تێدا دەکەن و داوادەکەین پرسی ئاوارە پرسێکی مرۆییە و تێکەڵ بە بابەتی سیاسی نەکرێت”.

وەزیری کۆچی عێراق راشیگەیاند “ڤاکسین دابینکراوە بۆ ئاوارەی ناو کەمپەکان و بەشێوەیەکی باش لیژنەکان سەرقاڵی ئەوەن ئەو پرۆسەیە بەباشی بڕوات بەڕێوە”.

ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە وەڵامى پرسیارێکى SNN رایگەیاند “لە هەمەهەنگیداین لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى هەرێم و عێراق بۆ ئەوەى لەگەڵ گەیشتنى ڤاکسین پشکى ئاوارە دیارى بکرێت، ئاوارەى نێو کەمپەکانیش لە پێشترن بۆ وەرگرتنى ڤاکسین”.

وتیشى: “لە ئێستادا لە هەرێمى کوردستان 27 کەمپى ئاوارە بوونیان هەیە و 37 هەزار ئاوارەش لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێن”.

روونیشیکردوە “لەسەر پرسى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق تیمى تایبەت پێکهێنراوە بۆ ئەوەى لە ناو کەمپەکاندا ئاوارەکان بتوانن دەنگ بدەن و لەسەر ئەو بابەتەش لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان هەمەهەنگیمان هەیە”.

وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە ڕۆژى پێنجشەممەى رابردووەوە بە سەردانێکى فەرمی لە شارى سلێمانییە و رۆژى هەینى رابردووش کەمپى ئاوارەکانى لە ناحیەى عەربەت بەسەر کردوە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەکانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this