“رێگری لە هەوڵێکی داعش کراوە بێنە خاکی عێراق”

0
218

SNN

فەرماندەی ئۆپراسيۆنە هاوبەشەکانی عێراق رايگەياند: “شکستمان بە هەوڵێکی داعش هێناوە بۆ دزەکردنە ناو خاکی عێراق لە سنوری سورياوە”.

فەرماندەی ئۆپراسيۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “شەوی رابردوو هێزەكانی فەوجی سێی لیوای شەش لە فەرماندەیی سنوور لە ناوچەی شەش، رێگرییان لە گروپێك لە تیرۆریستانی داعش كردووە كە بە نیازبوون لە سنووری سوریاوە بێنە ناو خاكی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو گروپەی داعش، لە ناوچەی دۆكجیی سەر سنوور لەگەڵ سوريا لە ڕۆژئاوای چیای شەنگالەوە لە پارێزگای نەينەوا هەوڵیان داوە دزە بكەنە ناو عێراقەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە هەمان کاتی رووبەڕوو بوونەوەی ئەو چەکدارانەی داعش، هیزەکانمان لەگەڵ گروپێکی ديکەی داعش لە چيای شەنگال رووبەڕوو بونەتەوە و ماوەی نيو کاتژمێر شەڕ لەنێوانماندا بەردەوامبووە، لەو هێرشەدا سەربازێکی عێراقی کوژراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this