ئەمريکا: ئيدانەی دەستگيرکردنی سياسەتمەدارانی ئۆپۆزسيۆنی روسيا دەکەين

ئەمریکا
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا داوای لە روسيا کرد کۆتای بهێنێت بە دەستگيرکردنی سياسەتمەداران و لايەنگرانی ئۆپۆزسيۆنی ئەو وڵاتە.
ئەنتۆنی بلينکن وەزيری دەرەوەی ئەمريکا رايگەياند: “حکومەتی روسیا 200 سەرۆکی شارەوانی و سیاسەتمەداری لايەنگری ئۆپۆزسيۆنی بە هۆکارێکی گوماناوی دەستبەسەرکردووە” وتيشی “ئيدانەی ئەو کارە دەکەين”.
پێشتر پۆلیسی روسیا لە کۆبوونەوەیەکی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە 200 ئامادەبووی کۆبوونەوەکەی دەستبەسەر کرد، لە راگەیەندراوێکيشدا ئەوەی خستەڕوو: “رێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشێلکراوە و کۆبوونەوەکەش لەلایەن رێکخراوێکی کێشەدارەوە ئەنجامدراوە”.
بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان “نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن لە هەموو لایەکی روسیاوە بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە هاتبوونە مۆسکۆی پایتەخت، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی روسيا کە بڕيارە لە مانگی ئەیلوولدا بەڕیوەبچێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تورکیا سیستمی بەرگری ئێس 400ی تاقیکردەوە
2020-10-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17