دیاردەیەکی سەیر لە میسر.. کۆرپەیەک بە سەری سپی لەدایکبووە

0
445

SNN

لەشاری ئوقسور لە وڵاتی میسر، منداڵیک لەدایکبووە کە قژی سەری سپییە، پزیشکەکانیش دەڵین هۆکارەکەی هاوسەرگیریی نێوان خزمەکانە.

حامید سەید ئەحمەد پزیشکی تایبەتی نەشتەرگەرییەکە دەڵێت: “منداڵەکە بەشێکی قژی سپی بووە و بەهۆی ئەوەی باوک و دایکی کۆرپەکە خزمی یەکترین، ئەو حاڵەتە روویداوە”.

دەشڵێت: “ئەم حاڵەتە نامۆیانە لە کۆرپەلەدا لە داهاتوودا کێشە بۆ بەشی بیستنی دروستدەکات و رێنمایی دراوە بە دایک و باوکی کە چاودێری ئەو بەشەی جەستەی بکەن لە داهاتوودا”.

مانگی سێپتەمبەری رابردووش لە حاڵەتێکی دیکەی نامۆدا کۆرپەلەیەک لەدایکبووە نەخۆشییەکی دەگمەنی پێستی هەبووە کە درزو کەلێنی گەورە لە پێستیدا دروستبووە و دوای 24 سەعات گیانیلەدەستداوە کە بووەهۆی بڕینەوەی ملی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this