“تورکيا رازيبووە بەشە ئاوی عێراق بەربداتەوە”

0
611

SNN

وەزيری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رايگەياند: “تورکيا رەزامەندی دەربڕيوە بەشە ئاوی عێراق  بەربداتەوە”.

ئەمڕۆ يەکشەممە، مەهدی رەشيد حەمدانی وەزيری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە لێدوانێکيدا ئاماژەی بەوەکرد: “نێردەی تایبەتیی تورکیا، پێی راگەیاندون، پەرلەمانی تورکیا رەزامەندیی لەسەر یاداشت و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی بەغدا و ئەنقەرە داوە و لە داهاتووێکی نزیکدا واژۆ دەکرێت”.

وتيشی “لەم ماوەيەدا عێراق شەش کۆبونەوەی لەگەڵ تورکيا ئەنجامداوە”، دەشڵێت ” بەپێی یاداشت و لێکتێگەیشتنەکان، تورکیا بەشەئاوی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەردەداتەوە”.

مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ مەهدی حەمدانی ئاماژەی بەوەکردبوو: “ئەگەر عێراق و تورکيا نەگەنە لێکتێگەيشتن لەسەر پرسی ئاو، عێراق توشی کیشەی کەم ئاوی دەبێت”.

هاوکات، مانگی تەموزی ساڵی رابردوو وەزارەتی کستوکاڵی عێراق هۆشداريدا لەوەی کەرتی کشتوکاڵی وڵاتەکەی دوچاری قەيرانی کەمئاوی بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی شکستيان هێناوە لەوەی بگەنە رێککەوتن لەگەڵ تورکيا لەسەر پرسی ئاو”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this