دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ رۆژێکی دیکە دواخرا

0
634

SNN

محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێڕاقی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە کە دەبوو سبەینێ بوایە هەڵیگرتووە بۆ رۆژێکی دیکە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی روونکردەوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دەنگدانی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق کە دەیکردە سبەی دووشەممە، هەڵگرت و دوریخستەوە بۆ رۆژی سێشەممە.

شەبەکی وتیشی” هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەگەرێتەوە بۆ چەند تێبینییەکی یاسای و هونەری کە پێویستە چارەسەر بکرێت و دووبارە بۆ کۆببینەوە، هەورەها تا ئێستاش چەند تێبینییەک لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق هەیە بۆیە پەرلەمان بڕیاریدا دەنگدان لەسەر بودجە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دوابخات و بیخاتە رۆژی سێشەممە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this