وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

0
944

SNN

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریداوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی پۆلی 12 بخرێتە 10ی نیسانی 2021.
بە گوێرەی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجام دەدرێت.
هەروەها لیژنەیەکیش بۆ دیاریکردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ وەرزی دووەم پێکهێنراوە. پێش دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەمیش لیژنەکە بۆ مامۆستایان و قوتابیانی پۆلی 12 دەیخاتەڕوو.
وەزارەتی پەروەردە جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەو پرۆگرامەی بۆ خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان دیاری دەکرێت، بەشێوەیەک دەبێت لەگەڵ رۆژەکانی خوێندنی وەرزی دووەم گونجاو بێت.
دواخستنی وادەی تاقیکردنەوەکان لەکاتێکدایە، پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم خوێندنگاکانی هەرێم بەهۆی کۆرۆناوە دواکەوت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this