ئێران تاوتوێی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان وڵاتەکە و عێراق دەکات

0
300

SNN

ئێران تاوتوێی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان وڵاتەکە و عێراق دەکات بە مەبەستی ئاسانکاری هاتووچۆی گەشتیاران و جموجۆڵی بازرگانی.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشنیازی بۆ حکومەتی ئێران کردووە سەبارەت بە هەڵگرتنی ڤیزا.

لیژنەیەک دوای لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی هەڵگرتنی ڤیزا بڕیار دەدات.

پێشتر ئێران و عێراق چەندجارێک هەڵگرتنی ڤیزایان لە نێوانیاندا باسکردووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری لەسەر نەدرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this