قوباد تاڵەبانی “پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بەدیلی نییە”

قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هەواڵی نیشتمانی عیراق ڕایگەیاندووە: پێشتر ڕێككەوتنیان لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا هەبووە و هەمان ڕێككەوتن خراوەتەوە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ەوە.
قوباد تاڵەبانی ڕوونیشیكردووەتەوە: دواتر پڕۆژە یاساكە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و لەگەڵ لیژنەی دارایی نوێنەراندا گفتوگۆ كراوە، تائێستاش هیچ پێشنیازێكی شوێنگرەوە بۆ ئەو پێشنیازە نییە كە تایبەت بە پشكی هەرێم كە لە پڕۆژە یاساكەدا دانراوە، لە ئەنجامدا دەبێت یاساكە لەلایەن حكومەتی ناوەندی و هەرێمەوە جێبەجێ بكرێت.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە باشترین پێشنیاز باسی لەوەكردووە:”پێشتر چەندین جار وتومانە كە بۆ ئاڕاستەكردنی بارودۆخی ئابووریی و دارایی حكومەتی فیدراڵ بەرەو ڕێگەیەكی دروست، پێویستە یاسایەك هەبێت كە بتوانرێت جێبەجێ بكرێت، پێمانوایە ئەو دەقەی كە حكومەتی عیراق ڕەزامەندی لەسەر داوە باشترین دەقە و دەتوانرێت لەلایەن هەردوولاوە جێبەجێ بكرێت”.
سەبارەت بەوەی گوایە هەرێم بۆ ماوەی 50 ساڵ نەوتی بە توركیا فرۆشتووە قوباد تاڵەبانی ڕەتیكردەوە و وتی، “ئەوەی دەوترێت لەو بارەیەوە ڕاست نییە، ئەوەی لە ڕێككەوتنەكەدا هەیە گواستنەوە و بە بازاڕكردنی نەوتە لە ڕێگەی خاكی توركیاوە، هەروەها حكومەتی فیدراڵیش هەمان جۆر ڕێككەوتنی هەیە”.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا قوباد تاڵەبانی وتیشی:”لە گفتوگۆكان لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق داوامان كردووە كۆمپانیایەكی بە بازاڕكردنی فیدراڵی دروست بكرێت كە هەموو پێكهاتەكانی تێدا بێت و لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرانی هەرێم هەبن، ئەگەر نەوتی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رۆسێل: جارێكی تر واژۆ لهگهڵ نەیمار دهكهم
2020-07-03 -
میسی هێرشدەکاتەوە سەر یانەی بەرشەلۆنە
2020-09-25
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17