“99%ی كۆمپانیاكان لە هەرێم لە پێدانی باج فێڵ لە حكومەت دەكەن”

0
280

SNN

بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێوشوێنەکانی وەرگرتنی باج رێکبخرێتەوە ئەوا داهاتەکەی دوو هێندە زیاددەکات، دەڵێت: ” 99% كۆمپانیاكان لە پێدانی باج فێڵ لە حكومەت دەكەن”.

د. کەمال تەیب لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: گرێبەستەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكانی نەوت زۆر سەیرو سەرەمەرە نوسراوە، ئەوان بەخشراون لە باج، بەڵام نزیکەی 600 كۆمپانیای ناوخۆیی هەیە كە لەبواری نەوتدا كاردەكەن ئێمە باجیان لێوەردەگرین.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لە 99% كۆمپانیاكان لە پێدانی باج فێڵ لە حكومەت دەكەن، كۆمپانیا هەبوو هەموو ساڵێك هاتووە بۆ ئەوەی باج نەدات وتویەتی زەرەرم كردووە دواتر دەركەوت زیاتر 100 ملیار دینار قازانجی كردووەو ئێمەش بە كاش 17 ملیار دینار باجمان لێسەند.

نزیکەی 30 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان هەیە کە بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجی هەرێم، کەمتەرخەمی لە پێدانی باجدا دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this