هەشت وڵات بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکايان راگرتووە

0
194

SNN

حکومەتی هۆڵەندا رايگەياند: “بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکامان بەشیوەيەکی کاتی هەڵپەساردووە، ئەوەش بۆ رووبەڕوو بونەوەی هەر ئەگەرێکی لاوەکی ڤاکسينەکە”.

حکومەتی هۆڵەندا رايگەياند: “تا 29ی ئەم مانگە بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکای ئۆکسفۆرد رادەگرين، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی کاریگەری لاوەکی ڤاکسینەکە”، چونکە هەدێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن ڤاکسينەکە کاريگەری لاوەکی هەيە و دەبێتەهۆی خوێن مەين.

هەفتەی رابردوو لەسەر دەنگۆی کاريگەرييەکانی ڤاکسينی ئەسترازينکاڕێکخراوی تەندروستی جيهانی رايگەياند: “پێکوتەکە هيچ پەيوەندييەکی نييە بە زيادبونی مەترسييەکانی خوێن مەين”.

بەم راگرتنەی هۆڵەنداش تا ئێستا هەشت وڵات بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکايان راگرتووە، کە بريتين لە (تایلاند، دانیمارک، ، نەمسا، ئیتالیا، ئێیرلاند، بولگاریا و نەرویج).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this