لایەنگرانی حەشدی شەعبی رێگای کەرکوک هەولێریان داخست

0
177
کەرکوک

SNN

لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لەبەردەم بارەگای پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ئەنجامدا کە ئێستا بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانە، داوادەکەن بارەگاکە “رادەست بە هیچ لایەنێکی سیاسی نەکرێت”.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتوون، خۆپیشاندەران لە کاتژمێر 12ەوە رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک هەولێریان داخستووە.
خۆپیشاندەران کە بە وتەی خۆیان خەڵکی کەرکوکن و لایەنگری حەشدی شەعبین  خێوەتیان داناوە و هۆشداریدەدەن لەوەی ماندەگرن تا ئەو بارەگایە رادەستی هیچ هێزێکی سیاسی نەکرێت، لە مەبەستیان پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ئەو رێگەیەی کە لایەنگرانی حەشدی شەعبی دایانخستووە دەروازەی کەرکووکە و نزیک گەڕەکی شۆراوە، بەوهۆیەوە قەرباڵغیەکی زۆر دروستبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this