ئێران: پێويستە ئەمريکا پەلەبکات لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی

0
554

SNN

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رايگەياند: “پێويستە ئيدارەی جۆبايدن سەرۆکی ئەمريکا پەلەبکات لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی چونکە کات زوو تێدەپەڕیت”.

محەمەد جەواد زەريڤ وەزيری دەرەوەی ئێران لە چاوپێککەوتنێکيدا رايگەياند: ” تەواوی جيهان لە ناسەقامگيريدا دەبێت ئەگەر ئاسايشی وڵاتێک لەژێر هەڕەشەدا بێت، دەتوانين دەستەبەری ئاسايشی وڵاتی خۆمان بکەين بە چەسپاندنی ئاسايشی وڵاتانی ديکە”.

وتيشی “دەنگۆی هيچ دانوسانێکی نوێ نييە لەگەڵ واشنتۆن، تاران ئامادەيە پابەندييەکانی کەمبکاتەوە ئەگەر ئەمريکا بەزووی بگەڕیتەوە بۆ ریککەوتنی ئەتۆمی و سزاکانی سەر ئێران لابدات”.

جەختيشی کردەوە: “مەحاڵ نييە ئيدارەی ئێستای ئەمريکا ياخود ئيدارەی داهاتوو  رێککەوتنێکی باشتر بکەن”، دەشڵێت “يەکێتی ئەوروپا دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببينێت لە گێڕانەوەی هەموو لايەنەکان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this