ناوی “مردوو لەگەڵ وەهمی” لە فۆڕمی خۆراک دەسڕێتەوە

0
821

SNN

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی فۆڕمی خۆراك، لەگەڵ دوو كۆمپانیا رێككەوتون و ناوی وەھمی و مردوان لە دەسڕنەوە.

دەربارەی بە ئەلیكترۆنی كردنی فۆڕمی خۆراك، بەڕێوەبەری بازرگانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: لەگەڵ دوو رێكخراو رێككەوتووین و حكومەتی عێراقیش خۆی سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات. بڕیارە ئەوانەی كە وەھمین یان كۆچی دواییان كردووە، ناویان لە فۆڕمی خۆراكدا بسڕدرێتەوە و لیستێكی نوێ دروستبكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد :لە سلێمانی و دھۆك و بەسرە تێست كراوە، ئەو تێستە لەرێگەی پێلوی چاو بۆ ھاووڵاتییان دەكرێت، ھەموو ئەو ناوانەی وەھمین یان مردوون لە پسوڵەكە دەسڕێنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this