“بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کەمناکەنەوە”

0
315

SNN

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: چەند هۆکارێک هەیە کە رێگرە یاخود بیانووە لە بەرامبەر ئەوەی کە عێراق بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دانەبەزێنێت.

کۆچەر بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دانابەزێنن، لەبەر کورتهێنانی بودجەی 2021ی عێراقی و تێچووی وەبەرهێنان و تێپەڕاندنی بودجە، هەروەها گەر لە کاتی ئێستادا دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزێنرێت دەبێت دووبارە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ئەلف بۆ یائی دەستکاری بکرێتەوە، هەروەها ئەوانەشی کە دەڵێن بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبۆتەوە و چ پێویست دەکات دۆلاریش بە بەرزی بمینێتەوە، هیچ دڵنیاییەک نییە کە نرخی نەوت بەم بەرزییە بمێنێتەوە.

ئەوەشی روونکردەوە، ئێمە دەزانین کەسانێکی زۆر و هاووڵاتیانی عێراقی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام سەراڕای ئەو کێشانەشی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی جارێ پلانیان نییە کە بەهای دۆلار دابەزێنەوە بەتایبەتی لەکاتی ئێستادا کە چەند رۆژی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەدرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this