راوێژکاری کازمی ژمارەی ئەو پارتانە ئاشکرادەکات کە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن

0
229

SNN

حسێن هنداوی راوێژکاری مستەفا کازمی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 83 وەرەقەی هەڵبژاردنی نموونەی بۆ کۆمپانیایەکی کۆری ناردووە تا لە رێگەیانەوە پشکنینان بۆ بکات و بتوانێت ئامێرەکانی دەنگدان و جیاکردنەوەیان بۆ دروستبکات.

هینداوی ئاماژەی بەوەشکردووە” تا ئێستا لە کۆی 300 حزبی عێراقی 107 حزب تۆمارکراون و رێگەیان پێدراوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن، لەهەمان کاتدا 16 ملیۆن کارتی بایۆمەتری نوێ تۆمارکراوە کە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لە عێراقدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی بەردەوام هەیە لە نێوان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و (یۆنامی)دا تا لە رێگەیانەوە بەدەوام زاناری بگۆڕنەوە و باشترین جۆری ئامێریش بۆ هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دابین بکرێت کە رێگە بە خاستەکاری نەدات، وڵاتی کۆریاش ئەو ئامێرانە دروست دەکات کە لە رێگەیانەوە دەنگ دەدرێت و بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی راستەوخۆ دەنگەکان تۆماردەکات و بۆ کۆمسیۆنی دەگوازێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this