رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵسەنگاندن بۆ ڤاکسینە بەریتانییەکە دەکات

پێکوتەیەکی ئەسترازینیکا
SNN
ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت “رۆژی سێشەممە هەڵسەنگاندن بۆ سەلامەتیی پێکوتەی ئەسترازینیکای بەریتانی – سویدی دەکەن بۆ ئەوەی بزانن تا چەند سەلامەتە لەڕووی بەکارهێنانەوە”.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەدهانۆم وتی: “لیژنە تایبەتەکانی رێکخراوەکەی کە لە ڤاکسینەکان دەکۆڵنەوە، هەموو داتا و ژمارەکان تاوتوێدەکەن”.
بایکۆتکردنی ڤاکسینەکەش لەلایەنی هەندێک وڵاتی ئەوروپییەوە بەلای ئەو بەڕێوەبەرەوە وەک رۆتینێک سەیر کرا و وتی: “کە ئەوە نیشانەی ئەوەیە کەرتی تەندروستیی ئەو وڵاتانە چالاکن”.
لە ئێستادا هەریەک لە تایلاند لە ئاسیا و دانیمارک، ئایسلاندا، نەمسا، ئیتالیا، ئێرلەندا، بولگاریا و نەرویج و هۆڵەندا لە ئەوروپا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان راگرتووە.
کێشەکەش لە نەرویج سەریهەڵدا کاتێك کە 3 لە کارمەندانی تەندروستی ڤاکسینی ئاسترازێنیکایان وەرگرت و دواتر بەهۆی خوێنبەربوون و مەینی خوێن لە نەخۆشخانە خەوێندران.
هۆکاری هەڵپەساردنی ڤاکسینی ئاسترازێنیکای بەریتانی – سویدی زانستی بێت یان سیاسی، ڤاکسینەکە لە رکابەری نێو بازاڕە گەرمەکەی ڤاکسین لە ئەوروپا و جیهان تاڕادەیەک دووردەخاتەوە و دەرفەت بۆ ڤاکسینەکانی فایزەری ئەمریکی ئەڵمانی، مۆدێرنا و جۆنسن ئەند جۆنسنی ئەمریکی بۆ فرۆش و کاریگەری زیاتر دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17