چەتۆ ساڵح: واژوو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی دارستان ناکەم

0
961

SNN

بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رايگەياند: “ئامادەنیم  واژوو لەسەر هەڵوەشتاندنەوەی پۆلیسی دارستان بكەم”.

چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا، ئاماژەی بەوەکرد: “بیرۆكە و هەوڵێك هەبوو بۆ نەهێشتنی پۆلیستی دارستان و پۆلیسی كارەبا، بەڵام واژۆم نەكرد”.

وتیشی “لە هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان تەنها هەزار و 771 پۆلیسی دارستان هەیە، ئەگەر پۆلیسی دارستان نەمێنێت كێ ژینگە بپارێزێت، بۆیە ئامادەنیم واژوو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی دارستان بكەم”.

راشيگەياند: “لەماوەی رابروودا هەوڵێک هەبوو و بە نوسراو بۆم نێردراوە، بەمەبەستی نەهێشتنی پۆليسی دارستان و کارەبا و تواندنەوەيان بۆ ناو پۆليسی گشتی، ئەوەی پێی دەوترێت ژينگە بيدەين بەدەست قەدەرەوە، بەڵام من واژۆم لەسەر نەکردووە و دژی هەڵوەشاندنەوەيان بووم”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this