
رۆشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
SNN
وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەياند: ” ئەمڕۆ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات”.
جوتيار عادل وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “ئەمڕۆ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی پشکی هەریم لە پڕۆژە ياسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021″.
پێشتر، سەمیر هەورامى، وتەبێژى قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە SNNی راگەیاند: “شاندى حکومەت ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر پرۆژە یاساى بودجەى عێراق و پشکى هەرێم لە بودجەدا”.
وتیشى” بەردەوام لەسەر هێڵین و چاودێرى بەڕێوەچوونى کارەکانى لیژنەى دارایى و لایەنە سیاسیەکان دەکەین لە بارەى بودجەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17