“ساڵی رابردوو زياتر لە مليارێک دينار بۆ رێگاوبان لە هەڵەبجە تەرخانکراوە”

0
530
مۆنۆمێنتى شه‌هیدان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN

وەزيری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم رايگەياند: “لە کۆتايی ساڵی رابردوو زياتر لە مليارێک دينار بۆ پڕۆژەی ریگاوبان لە هەڵەبجە تەرخانکراوە”.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پەیامێکيدا بەبۆنەی یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەوە لە فەيسبوکی خۆی نوسيويەتی: “لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵی ئەم کابینەیەدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارەیەک پڕۆژەی لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە ئەنجامداوەو ژمارەیەک پڕۆژەش کارکردن تیایاندا بەردەوامە”.

وتيشی “لە کۆتایی ساڵی رابردوو بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ 10 پڕۆژە لە بواری رێگاوبان لە سنوری هەڵەبجە تەرخانکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “هەموو هەوڵێک دەدەین لە ئەمساڵدا چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگ بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەوانە پرد و رێگای توەقوت و پردی سازان بخەینە بواری جێبەجێکردن لەگەڵ چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری تر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this