بانكی ناوەندیی عێراق: 56 مليار دۆلار يەدەگی دراوی بيانیمان هەيە

0
351

SNN

بانكی ناوەندیی عێراق رايگەياند بڕی يەدەگی دراوی بيانی لە بانکەکەدا نزيکەی 56 ملیار دۆلارە، دەشڵێت ” پارێزگاری لە جێگیركردنی نرخی دراوەكان دەكەن لە بازاڕدا”.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە چاوپێککەوتنێکيدا لەگەڵ رۆژنامەی فەرمیی عێراق رايگەیاندووە: “یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق هێشتا لە ئاستێكی گونجاودایە، هەرچەندە كۆی ئەو یەدەگە لە ساڵی 2020دا بە رێژەی 20% دابەزیوە، بەڵام ئێستا نزیكەی 56 ملیار دۆلار دەبێت”.

ئەو بەرپرسە ئاشكراشیكردووە، “بە بەهای نزیكەی پێنج ملیار و 703 ملیۆن دۆلار یەدەگی زێڕی هەیە، هیچ پلانێكیش نییە بۆ بەرزكردنەوەی وەبەرهێنان لە زێڕدا، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی کاريگەرييەکانی قەيرانی دارايی لە عێراق”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دراوی یوانی چینی یەكێكە لەو دراوانەی كە وەبەرهێنانی پێوە دەكرێت و وەك یەدەگی بیانی لە بانكی ناوەندی هەیە”، دەشڵێت، “بانكی ناوەندیی عێراق پارێزگاری لە جێگیركردنی نرخی دراوەكان دەكات لە بازاڕدا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this