ئەردۆغان: سعودیە داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لێکردووین

0
708

SNN
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “عەرەبستانی سعودیە داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە تورکیا کردووە و بەرەسمی داواکارییەکەیمان پێگەیشتووە”.

ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سعودیە باش نییە، لەڕووی سیاسەتی دەرەوە و گروپە ئیسلامییە چەکدارەکان و لێکەوتەکانی کوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودی.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە کە هەریەک لە ریاز و ئەبوزبی بەتەمان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکەنەوە”.

سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاندووە “کە سعودیە لە لایەک مانۆڕ لەگەڵ یۆنان دەکات و لە لایەکی دیکەوە دەیەوێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی لە ئێمە بکڕێت”.

وتیشی: “وەک تورکیا هەوڵدەدەین ببینە چوارەم وڵاتی جیهان کە پیشەسازیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ چەک و سەربازیی دروستدەکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this