لە سێ سەنتەری مەساج لە ئەمريکا هەشت کەس کوژران

0
175

SNN

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمريکا لە سێ سەنتەری مەساج هەشت کەس کوژران.

پۆليسی شاری ئەتلەنتا لە ويلايەتی جۆرجيای ئەمريکا رايگەياند: “لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سەنتەرێکی مەساج لە شارەکە چوار کەس کوژراون و لە دوو سەنتەری ديکەش چوار کەس کوژراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “کوڕێکی تەمەن 21 ساڵ دەستگيرکراوە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت لە هەرسێ هێرشەکە تێوەگلابێت”.

تا ئێستاش تۆمەتبارانی سەرەکی هێرشەکە رانەگەيەندراوە، بەپێی هەواڵی ميدياکانی جيهانيش “شەش لە کوژراوەکان کە ژنن خەڵکی ئاسيان”.

ساڵانە لە ويلايەتەکانی ئەمريکا رووداوی تەقەکردنی هاوشێوە رودەدەن شارەزايانی ناوخۆی ئەمريکاش هۆکارەکەی بۆ زۆربونی دياردەی چەک هەڵگرتن دەگەڕێننەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this