ئێران دەستدەگرێت بەسەر 4 بەلەمی راودا و 8 راوچی بیانیش دەستگیر دەکات

0
336

SNN

بەرپرسانی باڵای ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا دەستدەگرن بەسەر 4 بەلەمی راوکردندا و 8 راوچیش دەستگیر دەکەن بێئەوەی ناسنامەی هیچکام لە سەرنشینانی ناو ئەو بەلەمە ئاشکرا بکەن.

عەلی ساڵحی داواکاری گشتی هەرێمی هورموزکانی باشوور رایگەیاند “ئەو بەلەم و راوچییانە سەرپێچییان لە یاساکانی کەناراوەکەدا کردووە و لەبەرئەوە بەند کراون”.

وتیشی: “ئەو 4 بەلەمە بڕێکی زۆر ماسیی راوکراویان پێبووە و بەشێوەیەکی نایاسایی کاریان کردووە، دوای وەرگرتنی وتەکانیان دراونەتە دەست دەسەڵاتی دادوەری بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن، بێئەوەی ناسنامە و رەگەزنامەی هیچکام لە گیراوەکان ئاشکرا بکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this